فالح فەیاز:لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکانی نەسر دڵسۆزی موهەندیس و سولەیمانی لەیاد ناکەین

سیاسی
  • 30-12-2023, 17:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە فالح فەیاز"سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی،رایگەیاند :-کە شەهیدان "ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی" نموونەی دڵسۆزی بێهاوتا بوون.
    لە میانی وتارەکەیدا لە یادی چوارەمین ساڵیادی شەهیدکردنی سەرکردەکانی "نەسر" کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)روومالێ دەکرد، فالح فەیاز وتی: ئێمە لە هێزەکانی حەشد لەم بۆنە تایبەتیدا داواکارین لە خودای گەورە پارێزەری میراتگرانی ئەو ڕێباز و ئامانجەکانیان بێت.
    ووتیشی :- لەکاتی قسەکردن لەسەر کەسایەتی شەهیدان ئەبومەهدی موهەندیس و حەجی سولەیمانی، ئێمە لە ئامادەبوون و ئیخلاسێکی بێهاوتاداین، و ئەم دڵسۆزیەش ئەوەیە کە ئەم بەهایە و ئەم کاریگەرییەی پێبەخشیون، و دڵسۆزی دەبێت بنەمای کاری هەر کەسێک کە دۆزی ڕاستەقینە و دڵسۆز ئەنجام دەدات کە هەموو مانای بەهاکان و هەموو ماناکانی سەرکردایەتی لەخۆدەگرێت.
    هەروەک ووتیشی: ئێمە دەستخۆشی لەو هەوڵ و پاڵپشتییە گەورەیە دەکەین کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەشی عێراقی کرد لە شەڕی داعش بە چەک و ئەو پاڵپشتیە کاریگەریەی کە لە شەڕەکەدا هەیبوو.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی: پەیوەندی نێوان گەلانی عێراق و ئێران پتەو و چەسپاوە و نابێت ڕێگە بدەین دوژمنان ئەو دوو گەلە دابەش بکەن.
    سەبارەت بە شەڕی غەززە"فەیاز" دووپاتی کردەوە:-کە دەستدرێژیەکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، بە ڕوونی پەیوەندی ئەمریکای بەم قەوارەیە دەرخست سەرەڕای تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی دژی گەلی فەلەستین، پێویستە میللەت یەکگرتوو بێت بۆ شکاندنی ئەم پەیوەندییە، کە دان بە بەها مرۆییەکاندا نانێت