بەفەرمانی سەرۆک وەزیران گۆڕەپانی ئاهەنگگێران لە دیوی کەرخی بەغدا بەڕووی جموجۆڵی هاوڵاتیان کرایەوە

سیاسی
  • 30-12-2023, 17:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە، بەفەرمانی"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،گۆڕەپانی ئاهەنگگێڕان لە دیوی کەرخی بەغدا بەڕووی جموجۆڵی هاوڵاتیان کرایەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد،کە گۆڕەپانی ئاهەنگگێڕان لە دیوی کەرخی شاری بەغدا بەڕوو جوڵەی هاوڵاتیاندا بکەنەوە ،بۆ ئەوەی دەروازەکانی ناوچەی سەوز بە کراوەیی بمێننەوە دوای نیوەی شەوی سەری ساڵ، لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە،بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ.