بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح " ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران، دیارترین تایبەتمەندیەکانی ڕەشنووسی یاسای چاکسازی ئابووری خستەروو ،هەروەک ئاماژەی بەوەدەکات کە ڕەشنووسی یاساکە لەگەڵ ستراتیژی پەرەپێدانی کەرتی تایبەتدا یەکدەگرێتەوە.
"ساڵح" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو ستراتیژییە ئابوورییەی کە لە چوارچێوەی ڕەشنووسی یاسای چاکسازی ئابووریدا خراوەتەڕوو و لە ڕێگایە بۆ دەکردنی یاسا بۆی لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەسەر بنەمای دیدگای ڕێبازی حکومەت بۆ چاکسازی و ڕێکخستنەوەی ئابووری نیشتمانی .
راشیگەیاند :- کارنامەی حکومەت، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکرا، بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی چاکسازی لەسەر بنەمای پرەنسیپی هاوبەشی نێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەت (لە بواری دارایی و وەبەرهێنان و بەرهەمهێنان) ، هەروەها وەبەرهێنان لە سەرچاوە سروشتییەکان و پیشەسازییەکان و گەشەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرز کردنەوەی.
ساڵح ڕوونیشیکردەوە:- پرەنسیپەکانی (ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت) لەگەڵ پرەنسیپەکانی پێکهێنانی نوێی ئەنجومەنی کەرتی تایبەت بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران یەکدەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:- ڕەشنووسی یاسای چاکسازی، کە لە پرۆسەی یاساداناندایە، لەگەڵ ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت یەکدەگرێتەوە،بێ گومان بەرجەستەیەکی واقیعین و نیشانەیەکی نوێن لە بنیاتنانی ڕێساکانی (بازاڕی کۆمەڵایەتی)دا،لە ڕێگەی دیدگای هاوبەشی نێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەتەوە کە پێشتر باسمان کرد.