لەماوەی ساڵێكدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانی 689تۆمەتبار بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركردووە

ئەمنی
  • 30-12-2023, 14:34
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی 689  تۆمەتبار بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و فرۆشیارەكانی ماددە هۆشبەرەكان لە ماوەی ساڵێكدا ڕاگەیاند.
    ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: لە ماوەی ساڵێكی تەواودا پیاوە قارەمانەكانمان لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەوڵی زۆر و دەستكەوتی چۆنایەتییان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكاندا پێشكەش كرد، بەپێی وردبینی كاری هەواڵگری و بە پلەیەكی بەرزی كارایی.
    ئاماژەی بەوەشكرد:هەڵمەتی ئەمنی فراوان ئەنجامدرا، كە بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان كە بازرگانی بە جۆرەها مادەی هۆشبەرەوە دەكەن، كە لە ئەنجامدا (689) كەس دەستگیركران كە تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن و فرۆشیارەكان كە ئەمە جگە لەوەی دەست بەسەر بڕێكی زۆردا گیرا لە ماددە هۆشبەرەكان.
    جەختیشی لەوە كردەوە: كە شەڕی ماددە هۆشبەرەكان كۆتایی نەهاتووە و بەردەوامیش دەمێنێتەوە تا ئەو بەڵایە بە تەواوی نەهێڵرێت بۆ پاراستنی كۆمەڵگاكەمان لە چنگی ئالوودەبوون و هەر كەسێك هەوڵی دەستكاریكردنی ئاسایش و سەقامگیری میللەت بدات.