هەواڵگری سەربازی لە ئەنبار و بەغدا سێ تیرۆریست دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 30-12-2023, 14:01
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی لە پارێزگاكانی بەغدا و ئەنبار ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا شانەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكانی هەردوو هۆبەی فیرقەی 10 و 17ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، و لە ڕێگەی بۆسەی ورد لە بازگەی تەحدی و ئینتیسار ِو شەهید رائید ئەوس عەزیز سویلەم، لە ئەنجامدا سێ تیرۆریستی داواكراو دەستگیركران و بۆ دەسەڵاتی دادوەری بەپێی بڕگەكانی مادەی (4/تیرۆر)، لە قەزاكانی فەللوجە، گەرمە و دەرگای چوونە ژوورەوە بۆ ئەبوغرێب.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : تیرۆریستان بەپێی زەمینە یاساییە كارپێكراوەكان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.