وەزیری تەندروستی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی تەندروستی هونەرمەند مەكی عەواد دەكات

ناوخۆ
  • 30-12-2023, 11:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی ئەمڕۆ شەممە ڕێنمایی كرد بەدواداچوون بۆ ڕەوشی تەندروستی هونەرمەند مەكی عەواد و گواستنەوەی بۆ یەكێك لە ناوەندە تایبەتمەندەكانی بەغدای پایتەخت.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی لە نووسینگەی خۆی لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە هونەرمەند مەكی عەواد كرد، ئاماژە بەوە دەكات كە وەزیری تەندروستی سەیری دۆخی تەندروستی هونەرمەندەكە و پێداویستییە تەندروستییەكانی كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری تەندروستی ڕێنمایی كردووە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت تەرخان بكرێت بۆ گواستنەوەی بۆ یەكێك لە ناوەندە تایبەتمەندەكانی بەغدا، بۆ ئەوەی سەرجەم پشكنینەكانی بۆ ئەنجامبدات و دووبارە پێداچوونەوە بە باری تەندروستیدا بكرێتەوە، بۆ چارەسەركردنی و دابینكردنی هەموو پێداویستییە تەندروستییەكانی.