بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سێ یاری لە هەژماری گەڕی دوازدەیەمی كێبڕكێیەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ وەرزی ئێستای (2023-2024) بەڕێوەدەچێت.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: یانەی نەوتی بەسڕە لە كاتژمێر دوو نیوپاشنیوەڕۆ لە یاریگای فەیحا بە سەرۆكایەتی ئەحمەد كازم ناوبژیوان میوانداری هاوتا شوڕتەكەی دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : یاریگای سلێمانی میوانداری یارییەكەی نێوان خاوەن خاك یانەی نەورۆز و میوانەكەی یانەی كەرخ دەكات كاتژمێر دوو نیو پاشنیوەڕۆ كە لەپایتەختەوەهاتوون، بە سەرۆكایەتی ناوبژیوان یوسف سەعید.
ڕوونیشیكردەوە : یاریگای ئۆڵۆمپی نەجەف دەبێتە شانۆی رووبەڕووبوونەوەی نەفت وەسەت و میوانەكەی یانەی حدود لە كاتژمێر پێنجی ئێوارە بە سەرۆكایەتی ناوبژیوان حەیدەر عدوان.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات