نەوت: پرۆژەی كارتی ئەلیكترۆنی ساڵی داهاتوودا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

ناوخۆ
  • 30-12-2023, 11:26
  • +A -A

    بەغدا -  INA- هەندرێن مەكی
    كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان یەكێك لە پێكهاتەكانی وەزارەتی نەوتی ڕوونكردەوە، ئەمڕۆ شەممە سەبارەت بە كارتی سووتەمەنی، كۆدی و ماوەی بەسەرچوونیان، هاوكات دەستپێكردنی پڕۆژەی كارتی ئەلیكترۆنی لە ماوەی ساڵی داهاتووی 2024 ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان حسێن تالیب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كۆدی نەوتی  بەسەرچوو و بێكاریگەر لەگەڵ تەواوبوونی ئەو ماوەیەی كە بۆ بەكارهێنانی دیاریكراوە دادەندرێت و بڵاوكردنەوەی كۆدی نوێی كۆپی لەكاتی ڕێژەی دابینكردن دەگاتە 90%.
    تالیب دەشڵێت : كارتی سووتەمەنی چوار كۆدی تێدایە، هەر كۆدی پشكێكە، كە بۆ ماوەیەك دەردەچێت، كاتێكیش لەلایەن هاوڵاتیەوە تەواو نەبووە، بۆ وەرزی زستانی داهاتوو نامێنێتەوە، بەڵكو لە ساڵی داهاتوودا بەسەر دەچێت .
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم بابەتە كۆتایی دێت،ئۆتۆماتیكی  كارتێكی ئەلیكترۆنی (كارتێكی پێشەكی و كارتێكی نەوت لە هەمان كاتدا) دەبێت.
    جەختیشی لەوە كردەوە: كە لە ماوەی ساڵی 2024دا ئەم پڕۆژەیە دوای ئەوەی كۆمپانیای دابەشكردن و بانكە ڕێگەپێدراوەكان خستنەبازاڕی كارتێكی ئەلیكترۆنییان پەسەند كرد كە دەبێتە كارتێكی پێشەكی و كارتی سووتەمەنی.