كەشناسی پێشبینی كەشوهەوای شەوی سەری ساڵ دەكات

ناوخۆ
  • 30-12-2023, 10:40
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینییەكانی كەشوهەوای شەوی سەری ساڵ ساماڵە  لە ناوچەی ناوەڕاست و بارانێكی سووك دەبێت لە ناوچەی باشوور.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەداد كە بەەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت، هەروەها ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لەگەڵ تەمێكی سوك كە وردە وردە لە ناوچەكانی باكوور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە ناوچەی باشوور و پلە پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشووە لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كە سەرەتای ساڵی نوێی 2024یە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت، لە ناوچەكانی باكور و باشووریش نیمچە هەور دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما جێگیر دەبن هاوشێوەی ڕۆژی پێشووی هەموو ناوچەكانی وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە دەڤەری ناوەڕاست، لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت و لە ناوچەی باكووری وڵاتدا كەمێك دادەبەزێت.
    ڕوونیشیكردەوە : پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو كە كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاستی وڵات ساماڵ دەبێت، هەروەها ساماڵ  دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.