پۆلیسی كەركوك دوای تیرۆركردنی كارمەندێكیان بڕیاری قەدەغەكردنی دەمامك و شاردنەوەی دەموچاو دەردەكات

ئەمنی
  • 29-12-2023, 20:40
  • +A -A

    كەركوك -INA- مەهدی رەبحاوی
    ئەمڕۆ هەینی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك بڕیارێكی دەركرد بەقەدەغەكردنی دەمامك  و شاردنەوەی دەموچاوی دوای تیرۆركردنی یەكێك لە كارمەندەكانی.
    وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیس موقەدەم عامر شوانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك بڕیارێكی دەركرد كە داپۆشین یان شاردنەوەی دەموچاوی قەدەغە دەكات، بە پۆشینی دەمامك، ، جامانە، دەمامك، كلێتە ، یان هەر پارچە قوماشێك.
    شوانی جەختی لەوەشكردەوە : هێزە ئەمنییەكان مامەڵە لەگەڵ هەر كەسێك دەكەن كە ڕوخساری خۆی بشارێتەوە وەك سەرپێچی یاسا، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
    ئاماژەی بەوەشكرد : فەرماندەیی پۆلیس بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە و كاری ئەمنی و هەواڵگری لە گەڕان بەدوای ئەو تیرۆریستانەدا كە دوێنێ پێنجشەممە هێرشیان كردە سەر ئەندامێكی پۆلیسی كەركوك، كە دواتر شەهید بوو، كەسێكی دیكەش لەناو بازاڕێكی میللی بریندار بوو.