بەدواداچوون - INA
حكومەتی فەرەنسا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند كە ڕۆژی یەكشەممە زیاتر لە 95 هەزار پۆلیس و جەندرمە و سەرباز بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش لە شەوی سەری ساڵدا جێگیر دەكات.
جیراڵد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئەو جێگیركردنە ئەمنییەی كە بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە بەڕێوەبچێت، بەهۆی شەڕی بەردەوامی فەلەستینەوە دێت.
وەزیری بەرگری ڕونیشیكردەوە : ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 90 هەزار پۆلیس و جەندرمە و پێنج هەزار ئەندامی یەكەی سەربازی دژەتیرۆر و یەكە گەڕۆكەكان لە فەرەِنسا جێگیر دەكرێن، بە پاڵپشتی هەلیكۆپتەرەكان.
هەروەها ڕوونیكردەوە : كە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی چاودێری بەكاردەهێنرێت، هەروەها دەزگای هەواڵگری فەرەنسا لە ئامادەباشیدا دەبن.
شەش هەزار كارمەندی ئەمنی تەنها لە پاریسی پایتەخت جێگیر دەكرێن، كە پێشبینی دەكرێت ئێوارەی یەكشەممە تا یەك ملیۆن كەس لە شەقامی شانزەلیزە كۆببنەوە.