بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكان پێشبینی دەكرد نرخی ئاڵوگۆڕكردن لە بازاڕی هاوتەریبدا بەردەوام بێت لە دابەزین لەگەڵ بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكانی بانكی ناوەندی لەگەڵ یەدەگی فیدراڵی و چەند وڵاتێك بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی دەرەكی.
ڕاوێژكاری كۆمەڵەكە سەمیر نوسەیری بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئامانج و ئەركەكانی بانكی ناوەندی تیشك دەخەنە سەر چاكسازی دارایی و بانكی، ئەوانیش هاوڕان لەگەڵ ڕێبازی حكومەت، بەتایبەتی سەبارەت بە گواستنەوە لە ئابووری نەختینەییەوە بۆ ئابووری دیجیتاڵی لە ڕێگەی پەرەپێدان و بڵاوكردنەوەی ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی بەو ئاراستەیانەی كە شۆڕشی چوارەمی جیهانی بە گواستنەوە بۆ كۆمەڵگەیەكی بێ پارە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بانكی ناوەندی عێراق و حكومەت ستراتیژێكی نوێیان گرتەبەر بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتی دراو بەهۆی ئەو هەڵاوسانەی كە لە كۆتایی ساڵی 2022 لە نرخی دیناری عێراقیدا ڕوویدا، بۆیە ئامانجی نوێ هەبوو بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی ئاڵوگۆڕ و دڵنیابوونی سەقامگیرییەكەی.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لەە نێو ئامانجەكانیشدا بریتی بوو لە ڕێكخستنی دارایی بازرگانی دەرەكی و ڕێكخستنی كەرتی بانكی عێراق بە پێی پێوەرەكانی سیستەمی دارایی جیهانی كە لە زۆربەی وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان لە لایەنی بانكی پەیڕەو دەكرێت، و بە تەواوەتی كۆتایی هێنان بە شەڕەكە لەگەڵ ئەوانەی كە ڕۆڵێكی زیانبەخش دەگێڕن لە ئابووری نیشتمانیدا بە مامەڵەكردن بە دۆلار لە بازاڕی ڕەشدا، بۆ ئەمەش بەپێی یاسا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت، جگە لەوەی بە سیاسەتی قەرزدان بە پێی ستراتیژییەكی نوێ بە ناوی ستراتیژی قەرزدانی نیشتمانی، كە تێیدا لایەنە جێبەجێكارەكانی دارایی بانكی لە ساڵانی ڕابردوودا سوودمەند بوون و هەنگاونان بەرەو ستراتیژییەكی نوێ كە بە شێوەیەكی بەرفراوان جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەوڵە كارگێڕی و ڕێكار و دانوستانەكانی بانكی ناوەندی، كە بۆ ماوەی نزیكەی 8 مانگ لەگەڵ گەنجینەی ئەمریكا و بانكی یەدەگی فیدراڵی و بانكە نێودەوڵەتییەكان بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا ڕێگەدان بە ڕێككەوتن و ڕێكخستن و لێكتێگەیشتن كە ڕێگەی بە هاتنە ژوورەوەی دراوی نوێ دا بۆ مامەڵە لەگەڵ گواستنەوەی دەرەكی دەكەن، لەوانە یوانی چینی، درهەمی ئیماراتی، ڕوپیەی هیندی، یۆرۆ و لیرەی توركی.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : بەم زووانە ڕێككەوتنێك لەگەڵ بانكە توركییەكان كرا بۆ بەرزكردنەوەی باڵانسی بانكەكانی عێراق بە لیرە و یۆرۆی توركی و بانكی ناوەندیش بە دەیان ملیۆن یۆرۆ ئەمەی بەهێزتر كرد، ئەمە جگە لەوەی ڕێكەوتنێكی لەگەڵ بانكی یەكەمی ئەبوزەبی ئەنجامدا بۆ مامەڵەكردن بە درهەمی ئیماراتی بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی عێراقییەكان لەگەڵ ئیمارات، و هەموو ئەمانە ئەو ڕێوشوێنانە ڕێگە بە دابەزینی نرخی ئاڵوگۆڕكردن دەدەن لە بازاڕی هاوتەریبدا بەردەوام بێت لە دابەزین، كە لە ئێستادا بەردەوام لە دابەزیندایە.