وەزیری دەرەوە: ئێستا عێراق زیاتر سەقامگیرترە

سیاسی
  • 29-12-2023, 17:21
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ هەینی دووپاتی كردەوە كە عێراق ئێستا زیاترسەقامگیرتر بووە و ئاماژەی بە سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كرد.
    بەیاننامەیەكی وەزارەت كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و هاتووە: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و شاندی یاوەری لەگەڵ هانكە پرۆبێنس سەلوا، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا كۆبوونەتەوە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەلوا بەخێرهاتنی جێگری سەرۆكوەزیرانی كرد، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی كۆبوونەوەكە كرد لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی بەردەوامی غەززە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە جەختیان لەوە كردووەتەوە كە عێراق ئێستا سەقامگیرتر بووە، بە ئاماژەدان بە سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە لەم دواییانەدا لە عێراق بەڕێوەچوو، داوای لە هۆڵەندا كردووە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بكات و ڕۆڵی زیاتر لە عێراقدا، بەتایبەتی لە بوارەكانی ئاو و كشتوكاڵدا.
    ناوبراو جەختی كرد عێراق هەوڵ دەدات خەڵكی فەلەستین لە هەموو ئەو كارەساتانە بپارێزێت كە لە ئەنجامی دەسدرێژكاری زایۆنییەكان بۆ سەر شارەكانی فەڵەستین ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا جەختی لە گرنگی بەشداری فراوانتری وڵاتەكەی لە پرۆژەكانی كە عێراق جێبەجێدەكات