كەش و هەوای عێراق: تەم و پلەكانی گەرما جێگیره

ناوخۆ
  • 29-12-2023, 15:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی تەم و سەقامگیری پلەكانی گەرمای دەكرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە دەستەكە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كەش و هەوای سبەی شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باشوور هەور دەبێت لەگەڵ تەمی سووك لە بەیانیاندا كە وردە وردە نامێنێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە لە دەڤەری ناوەڕاست ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەكانی باكور و باشووریش نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵات.
    هەروەها كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەی باشووریش ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی پێشوو دەبن  لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ سێشەممەی داهاتوو نیمچە هەور دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵات.