بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی باڵای نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان، لەناوبردنی نزیكەی 18 تۆن ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند.
ئەندامی لیژنەی باڵای نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان، ئەشرەف دەهان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ساڵی 2023 شاهیدی ئۆپەراسیۆنی گەورەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان بوو كە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە ئەنجامدرا كە بەپێی ماددەی 42ی یاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان ژمارە 50ی ساڵی 2017 پێكهێنراوە، كە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئەندامیەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ماددە هۆشبەرانەی لەناوبراون بڕی حەڤدە تۆن و هەشت سەد و شەست و نۆ كیلۆگرام و چوار سەد و حەفتا و نۆ گرام و سێ سەد و سی و نۆ ملیگرام مادەی هۆشبەر و كارتێكەرە دەروونی و پێشینەی كیمیایی و دە ملیۆن و سێ سەد و بیست و سێ هەزار و دوو سەد و شەست و یەك حەبی ماددە هۆشبەرەكان و شەست و هەشت كوپ لە كۆدیینی ماددە هۆشبەرەكان و (4199) ئەمپولەكانی ترامادۆڵی ماددە هۆشبەرەكان، یەك لیتر و چوار سەد و پەنجا و یەك سم3 لە میسادۆن و حەشیشی ماددە هۆشبەرەكان، و (22) بیست و دوو دڵۆپ لە میدراپید.
دەهان تەئكیدیكردەوە: حكومەتی عێراق جدییە و هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم بەڵایە، هاوكات جەختی لەسەر ڕۆڵی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كردەوە لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ئەو ماددانە و چارەسەركردنی حاڵەتەكانی ئالوودەبوون.