بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە كۆمپانیا ئیسپانییەكان نوێنەرایەتی ئەولەویەتێك دەكەن لە هاوكاریدا، لە ئەنجامی ئەو ناوبانگ و ئەزموونەی كە هەیانە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ژمارەیەك بازرگان و نوێنەری كۆمپانیا تایبەتمەندەكانی ئیسپانیا و بازرگانانی عێراقی كۆبووەوە، بە ئامادەبوونی پێدرۆ سانچێز سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا، نوێنەری كۆمپانیا ئیسپانییەكان كە ئادەبوون بریتی بوون لە: كۆمپانیای ئەندرا، و كۆنسۆ ترانس گروپ، كۆمپانیای نفانتیا، كۆمپانیای كۆباسا، كۆمپانیای ئەكویپ سیرامیك، كۆمپانیای نۆفارجی، كۆمپانیای ئەندازیاری تۆماس یافدور، و كۆمپانیای ئەندازیاری میكانیكی ئیسكریبانۆ.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: سەرۆك وەزیران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو ئامادەبوونە دەربڕی كە هاوڕێی سەردانە فەرمیەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا بوون بۆ بەغداد، هاوكات ویستی كۆمپانیا ئیسپانییە تایبەتمەندەكانی لە بوارە ئابوورییە جیاوازەكاندا بەرزنرخاند بۆ بەشداریكردن لە پلانی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانی عێراق.
سودانی رونیكردەوە: كە كۆمپانیا ئیسپانییەكان نوێنەرایەتی ئەولەویەتێك دەكەن لە هاوكاریدا، لە ئەنجامی ئەو ناوبانگ و ئەزموونەی كە هەیانە، بەتایبەتی لە كەرتی هێڵی ئاسنین و گواستنەوەدا لەسەر ئاستی جیهانی، وتیشی: پڕۆژەكانی ڕێگای گەشەپێدان و دەرفەتەكانی وەبەرهێنانی هاوڕێی ئێستا كراوەن و بەردەستن، و لەژێر دیزاین و لێكتێگەیشتندان لەگەڵ دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان بە مەبەستی ئاراستەكردنی جێبەجێكردن.
لە گفتوگۆكەیدا لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیاكان و بازرگانان، سەرۆك وەزیران ئاماژەی پڕۆژەكانی پەیوەندی هێڵی ئاسنین كرد، وەك هێڵی نەجەف-كەربەلا، هەروەها پرۆژەی میترۆی بەغدا كە لەماوەی چەند مانگێكدا ڕادەگەیەنرێت و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی دەكات یەكەم هاوكاری درێژخایەنی نێوان عێراق و ئیسپانیا بوو.
وتیشی: پڕۆژەكانی وەك نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و پێنج شاری نیشتەجێبوون و دە شارە نوێیەكە كە بەم نزیكانە ڕادەگەیەنرێن، و جەختیشیكردەوە: بانگهێشتی كۆمپانیا ئیسپانییەكان دەكرێن بۆ بەشداریكردن لەو دەرفەتانە، بەتایبەتی لەگەڵ دروستكردنی ژینگەی وەبەرهێنان و ئاسانكاری بۆ كۆمپانیا بیانییەكان، هەروەها هەلی هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەتی عێراق.
هەر لە میانەی كۆبوونەوەكەدا، سودانی ئاماژەی بە دەرفەتەكانی كەرتی پیشەسازی كرد، و وتی: حكومەت لە ڕێگەی پێدانی گەرەنتی سەروەری پاڵپشتی كەرتی تایبەتی پێشكەش كرد، بە ڕێژەی تا 85%ی تێچووی هەر پرۆژەیەك كە لە ناوخۆی عێراق جێبەجێ بكرێت، لە هاوبەشیكردن لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان، لە كاتێكدا وەبەرهێنەر ڕێژەكە هەڵدەگرێت.
سەرۆك وەزیران لە كۆتایی قسەكانیدا، باسی لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ پەرەپێدانی كەرتی وزە و وزەی نوێبووەوە كردو وتیشی: بەردەوامە لە باشتركردن و زیادكردنی بەرهەمهێنان، بە شێوەیەك كە ژێرخانی تۆكمە بۆ خۆشگوزەرانی كەرتی بازرگانی دروست بكات.
جەختیشیكردەوە: هەندێك ڕێوشوێن هەیە بۆ بەكارهێنانی وزەی خۆر و ئێمەش بناغەی گرنگمان داناوە بۆ باشتركردنی ژینگەی وەبەرهێنان، كە بە پاكێجێك یاسای بازرگانی و ئابووری پشتگیری كراوە، و داواشی لە كۆمپانیا ئیسپانییەكان كرد كە شوێنەكانیان لە ناوچە ئازادەكاندا تەرخان بكەن، لە ژێر ڕۆشنایی دەستەبەركردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بۆ كەرتی دارایی و بانكی و خزمەتگوزارییەكانی دیكە.