بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، داڕشتنی پلانێكی بۆ باشتركردنی دۆخی فڕۆكەخانەكانی عێراقی ڕاگەیاند، لە كاتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە حكومەت چەند ڕێكارێكی گرتووەتەبەر بۆ ئاسانكاری ژینگەی وەبەرهێنان، دووپاتیكردەوە كە حكومەت پلانێكی داڕشتووە پلانی كۆتاییهێنان بە سووتانی غاز لە سەرجەم كێڵگە نەوتییەكان.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،لە میانی دانیشتنی گفتوگۆ بۆ بازرگانانی عێراق و ئیسپانیا بە ئامادەبوونی پێدرۆ سانچێز، سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا لە كۆشكی حكومەت، و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە ڕایگەیاند: خواستێكی جددی لەلایەن كۆمپانیاكانی ئیسپانیاوە بۆ بەشداریكرد لە بازاڕی عێراق، و چاكسازی لە ئابووریدا یەكێكە لە ئەولەویەتەكانی حكومەت ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەك بۆ هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و ئیسپانیا.
ئاماژەی بەوەشكرد ،چەند ڕێوشوێنێكی ئیمتیاز دەگرینەبەر بۆ ئەوەی كۆمپانیا ئیسپانییەكان لە عێراق كاربكەن، بەو پێیەی بوونی زۆربەی كۆمپانیا ئیسپانییەكان لە عێراق نیشاندەرێكی ئەرێنییە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی (رێگای گەشەپێدان) یەكێكە لە گرنگترین ڕێڕەوی ئابووری كە ئاسیا و ئەوروپا بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد پلانی كشتوكاڵی لەسەر زیاتر لە 5 ملیۆن دۆنم جێبەجێ دەكرێت ، جەختیشیكردەوە حكومەت چەند ڕێكارێكی گرتووەتەبەر بۆ ئاسانكاری ژینگەی وەبەرهێنان .
ئاماژەی بەوەشكرد، پەرۆشی عێراق بۆ پابەندبوون بە ڕێككەوتننامەكانی باجدان و گومرگ دەبڕی، ئاماژەی بە داڕشتنی پلانێك بۆ باشتركردنی واقیعی فڕۆكەخانەكانی عێراق لەئاراداییە".
سەرۆك وەزیران وتیشی: پشت بەستن بە نەوت بژاردەیەكی نادروستە لەبەر ڕۆشنایی هەڵاوسانی نرخەكان، ئاماژەی بەوەشكرد نەخشەی وەبەرهێنان و كۆنفرانسی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی هەیە كە بەم زووانە بەڕێوەدەچێت.
سەرۆك وەزیران وتی :عێراق وڵاتێكی ئومێدبەخشە و دەرفەتی گەورەی هەیە، هیوادارین كەرتی تایبەت ڕۆڵی گەورەی تێدا بگێڕێت جەختیشی كردەوە، ڕاگەیاندنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی نێوان كەربەلا ، نەجەف ، و میترۆی بەغدا لە ناوخۆدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بەرگری ئاسمانی بە یەكەمایەتی دەزانین و بەدوای گۆڕانكاری دیجیتاڵیدا دەگەڕێین لە هەموو وەزارەتەكاندا، ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت بەڵێنیدا، لەڕێگەی یاسای بودجەوە، گەرەنتی سەروەری تا 85% بۆ هەر پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان بدات.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە حكومەت هەنگاو دەنێت بۆ كۆتاییهێنان بە سووتانی غاز لە هەموو كێڵگەكاندا، بەو پێیەی پلانێك داڕێژراوە بۆ كۆتاییهێنان بە سووتانی غاز لە هەموو بوارەكاندائاماژەی بەوەشكرد حكومەت بەردەوامە لە زیادكردنی بەرهەمهێنان و باشتركردنی واقیعی سیستەمی كارەبایی لە وڵاتەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەم زووانە نۆژەنكردنەوەی بنكە ئاسمانییەكە ڕادەگەیەنرێت.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت