سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا: سەركەوتنی سیاسی لە عێراق هەیە كە ڕێگا بۆ وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوە دەكاتەوە

سیاسی
  • 28-12-2023, 15:15
  • +A -A

    بەغدا - INA
    پێدرۆ سانچێز، سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووپاتیكردەوە كە سەركەوتنی سیاسی لە عێراقدا هەیە كە ڕێگا بۆ وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوە دەكاتەوە.
    سانچێز لە میانی دانیشتنی دیالۆگ بۆ بازرگانانی عێراق و ئیسپانیا بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە كۆشكی حكومەت، و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە  وتی :دەتوانرێت پەیوەندی لەگەڵ عێراق پەرەی پێبدرێت، وئەمە ئامانجی سەردانەكەمانە بۆ بەغدا”.
    وتیشی، "سەركەوتنی سیاسی لە عێراق هەیە كە ڕێگە بۆ وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوە دەكاتەوە، جەختیشی لەوە كردەوە ،كۆمپانیا ئیسپانییەكان زۆر ئارەزووی وەبەرهێنان دەكەن لە عێراق".
    پێدرۆ سانچێز، سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، لە سەرەتای سەردانێكی فەرمی بۆ عێراق گەیشتە بەغدای پایتەخت.