بەغدا - INA
سەرۆك كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتڕاستی كردەوە كە عێراق بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوی لە بەشداری كۆمپانیا و بازرگانانی ئیسپانییە لە پرۆسەی بنیادنان و ئاوەدانكردنەوەدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ، تێیدا هاتووە ئەمڕۆ عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆكی كۆمار پێشوازی لە پێدرۆ سانچێز، سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا و شاندی یاوەری كرد، ئاماژەیە بۆ ئەوەی لەكاتی كۆبوونەوە، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان تاوتوێ كرا ، هەروەها فراوانكردنی هاوكاری دوولایەنە بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی دوو گەلی دۆست بكات.”
ئەوەیش هاتووە كە لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەحمەد فەكاك بەدرانی وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار ئاسەواە ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و هەوڵە ماندوونەناسەكانی عێراق بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئارامی ناوچەكە تاوتوێ كرا.
بەپێی راگەیندراوەكە، سەرۆكی كۆمار پەرۆشی عێراق بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ئیسپانیا، و پێشخستنی و بەرزكردنەوەیان لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەش، بەتایبەتی ئابووری، ژینگەیی، كولتووری، كشتوكاڵی، وەبەرهێنان و وزەی نوێبووەوە، دووپاتكردەوە”.
جەختیشی لەوە كردەوە كە عێراق بووەتە ژینگەیەكی سەقامگیر و سەلامەت و بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی بەشداری كۆمپانیا و بازرگانانی ئیسپانی دەكات لە پرۆسەی بنیادنان و ئاوەدانكردنەوە، نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ئابووری، باشتركردنی بارودۆخی تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاری، و سودوەرگرتن لە شارەزایی لە گەیشتن بە گەشەپێدانی هەمەلایەنە، و هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەردوولا لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر و توندڕەوی.
لە بەرامبەردا سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی سەرەكی عێراق و هەوڵەكانی لە نزیككردنەوەی دیدگاكانی نێوان ژمارەیەك وڵاتی ناوچەكە كرد.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت