سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا: كۆمپانیاكانی وڵاتەكەمان دەیانەوێت بەشداری بكەن لە بنیادنانی عێراق

سیاسی
  • 28-12-2023, 14:05
  • +A -A

    بەغدا - INA

    پێدرۆ سانچێز، سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە خواستی كۆمپانیاكانی ئیسپانیا بۆ بەشداریكردن لە بنیاتنانی عێراق دووپاتكردەوە، هاوكات داوای ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززەی كرد.

    سەرۆكی ئیسپانیا، لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك ئەنجومەنی وەزیران، بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتی" سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە دەردەبڕم ، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەم سەردانە وەك وەڵامدانەوەی ئەو بانگهێشتنامەیەی كە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە بۆمان نێردرابوو".

    ڕوونیشیكردەوە، "دیدارەكە لەگەڵ سەرۆك وەزیران بەرهەمدار بوو،مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی كۆمار و سەربازانی ئیسپانیا، جا چ لە هاوپەیمانی دژە داعش بێت یان لە چوارچێوەی ناتۆدا".

    ئاماژەی بە ئەو پرسانە كرد كە لەگەڵ سەرۆك وەزیران تاوتوێ كران لەوانەیش "پەیوەندییە هاوبەشە نوێیەكانی نێوان ئیسپانیا و عێراق و بەردەوامییان كرد".

    سانچێز جەختی لەسەر "پابەندبوون بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق لەڕێگەی بوونی سەربازانەوە لەو وڵاتە  كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە ژەنەڕاڵە ئیسپانییەكە لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە سەركردایەتی ئەركی ناتۆ دەكات".

    ئاماژەی بەوەشكرد، "سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری عێراق، جگە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، توانایەكی گەورەی هەیە بۆ گەشەپێدان، بەیاننامەیەكی هاوبەش لەنێوان ئیسپانیا و عێراقدا دەكەین، هەموو بوارەكانی كاركردنیش دەستنیشاندەكرێن، و بەم شێوەیە ئامانجی گەورە لە ئاستی سیاسی، ئابووری، بازرگانی، كولتووری و پەروەردەیی دابنرێت”.

    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "باسمان لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاڵپشتی حكومەت كرد بۆ پاراستنی هێزە نێودەوڵەتییەكان لە عێراق، هەروەها دۆخی كارەساتبار لە غەززە دەربڕی ڕەتكردنەوەی كوشتنی هاوڵاتی بێ تاوان، بەتایبەتی هەزاران منداڵ و ژن، و كاردانەوەی دۆخەكە لەسەر دانیشتوانی فەلەستین”.

    سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە داوای ئاگربەست دەكەین و پێویستە گرنگی بدرێت بە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەك لە نێوان هەردوو دەوڵەت و دانپێدانانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە دەوڵەتی فەلەستین و ئەو هەنگاوانەی كە دەبێت بگیرێنەبەر.