بەغدا - INA
نووری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی نەبنی جەختیان لە گرنگی خێراكردنی ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالكی، ئەمڕۆ لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی نەبنی كرد "، ئاماژە بەوە دەكات كە "لە میانی كۆبوونەوەكەدا، پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات تاوتوێ كران، و ئەوەی كە بە ئەنجامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی ئەم دواییە ئاشكرا بوو".
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەردوولا جەختیان لە گرنگی خێراكردنی ڕاگەیاندن و پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان كردەوە بەمەبەستی خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتە خۆجێییەكان، بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەكانی گەلی عێراق، و سوودوەرگرتن لە پلانەكان ئەو پڕۆژانەی كە حكومەتی فیدراڵی لە سەرانسەری پارێزگاكان جێبەجێی دەكات".
سەبارەت بە هێرشی ئەم دواییەی ئەمریكا بۆ سەر بارەگا ئەمنییەكان لە واست و بابل، هەردوولا ئیدانەی خۆیان بۆ ئەو هێرشانە دەربڕی كە پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەری عێراق و پیرۆزی خاكەكەیە".