بەغدا - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێوڕەسمێكی پێشوازی فەرمی بۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز ئەنجامدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێوڕەسمێكی پێشوازی فەرمی بۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز ئەنجامدا، كە ئێوارەی دوێنێ گەیشتە بەغدای پایتەخت".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، " ڕێوڕەسمەكە لە كۆشكی حكومەت بەڕێوەچوو، و بە سروودی نیشتمانی عێراق و ئیسپانیا دەستی پێ كرد لەگەڵ نمایشی پاسەوانی شەرەفدا".
لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە " هەردوو سەرۆك دانیشتنێك ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێ كردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگیكردن لە هەڵوێستەكان بەرانبەر پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان و بابەتە هاوبەشەكان".
ئاماژەی بەوەشكرد، " هەردوولا كۆبوونەوەیەكی فراوانتر ئەنجام دەدەن كە تیایدا باس لە لایەنەكانی هاریكاری و هاوبەشی لە بوارە جیاجیاكاندا دەكەن لەگەڵ ڕێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە وەبەرهێنان و پتەوكردنی دەرفەتە ئابوورییەكان بۆ گەیشتن بە هاوبەشییەكی ستراتیژی بنیاتنەر".
لەبەشێكی تری راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە " سەردانەكە كۆبوونەوەیەكی فراوانتر بەخۆوە دەبینێت لە نێوان بازرگانانی عێراقی و ئیسپانی و نوێنەرانی كۆمپانیا تایبەتەكاندا بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و هاوتا ئیسپانییەكەی".
سەرۆک وەزیران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران