هاوڕێیانی نەریمان محەمەد بەچوار گۆڵ لە دێرینەكانی عێراقییان بردەوە

وەرزش
  • 27-12-2023, 22:29
  • +A -A

    هەولێر – INAزاگرۆس نانەكەلی

    فۆتۆ : دڵشاد 

    دوێنی ئێوارەی سێ شەممە رێكەوتی 26-12-2023 كاتژمێر (4) ،لەیاریگای دووەمی فرانسۆ هەریری،لەیارییەكی دۆستانەی دێرینانەنەی یاریزانانی تۆپی پێی عێراق بەناونیشانی (هاوڕێیانی نەریمان محەمەد = الاصدقا نریمان محمد)،بە سەرپەرشتی داوەرانی هەولێر (كانەبی عەزیز،شێروان فاروق،ئارام ئەنوەر) بەرێوەچوو و دێرینەكانی هەولێر توانیان بەئەنجامی (4-0) لەدێرینەكانی عێراقی ببەنەوە.

    یارییەكە بەهۆی تەمەنی زۆری یاریزانەكان گۆڕانكاری كراوە بوو،هەر تایم (20) خولەك بوو،گۆڵەكانی دێرینەكانی هەولێر لەتایمی یەكەم نزار سڵێوە بەلێدانی سەر گۆڵی یەكەم،گوڵی دووەم عیماد ئیسماعیل،لەتایمی دووەم كاوە عومەر گۆڵی سێیەم و هەڵۆ ئەحمەد دزەیی گۆڵی چوارەمی تۆماركرد.

    یارییەكە چەند دەزگایەكی راگەیاندن وئەو میدیاكارە وەرزشیانەی گرنگی بە وەرزشی ناوخۆ دەدەن و لەگەڵ هاندەرانی دێرینی شار ئامادەبوون،كەشێكی سارد و دێرینەكان بە جولەجوان و نەرمەكانیان گەرمیان كردبووەوە،هەرچەند یاریزانی دێرینی هەولێر وكوردستان هەڵۆ ئەحمەد دزەیی لەناو یاریگا تووشی سەرسوڕان بوو كەوتە سەر زەوی،بەڵام هەموو دێرینەكانی هەولێر وعێراق یارییەكەیان لەگەڵ داوەر  كانەبی عەزیز وەستاند و چوون بۆ لای هەڵۆ دزەیی و دڵنیابوون لە تەندروستی وئینجا یارییەكە دەستی پێكردەوە،بەڵام هەڵۆ ئەحمەد ئالنگاری تەمەنی كرد و توانی گۆڵی چوارەم تۆمار بكات و بڵێ تەمەن تەنها ژمارەیە.

    نەریمان محەمەد یەك دوو جار خۆی تاقی كردەوە گۆڵ تۆماربكا،بەڵام شێرۆ خەلیل لەوێ نەبوو،حلمی شەوكەت بوو،نەریمان محەمەد بە خۆشی حەفتاكان شووتی بۆ گۆڵ رەوان دەكرد،بەڵام ئامادەبووان لەگەڵ هێرشەكانی نریمان محەمەد بەیادی ساڵی حەفتاكان هەڵدەستانەوە كە گۆڵ تۆماربكات،داخەكەم ساڵی 2023 یە حەفتاكان بەسەرچوو،نەریمان محەمەد هەر تایم وبۆ تیمێك یاری كرد،تایمی یەكەم بۆ دێرینەكانی هەولێر وتایمی دووەم بۆ دێرینەكانی عێراق.

    دێرینەكانی هەولێر پێكهاتبوون لە (نەریمان محەمەد،هەڵۆ ئەحمەد دزەیی،موحسین حەسەن،مەحۆ ئەتڵەس،فازڵ عەباس،نزارسڵێوە،فازڵ سەیدە،خدر ئەحمەد،كاوە عومەر نەقار،عیماد ئیسماعیل،ئەحمەد ساڵح خۆشناو،مۆفەق یونس،دیدار حامید وچەند یاریزانێكی تر.

    دێرینەكانی تۆپی پێی عێراق پێكاتبوون لە (عەلی میحداد سەڵاحەدین، كاپتن عادل بەغدا،خەلیفە ئەسوەد كەركووك ،سەلام فەخری بەغدا،وەلید خالید بەغدا،عیناد عەبد سەڵاحەدین،سەعدی عەواد سەڵاحەدین،حیلمی شەوكەت كەركووك،حەسەن عەلی بەسڕا،سەباح لازم یانەی شوڕتە،حەسەن سەداوی بەغدا،سەباح بەعدولحسەن بەغدا،سەعد داود ئالیات شوڕتە،فەیسەڵ عەزیز یانەی شوڕتە،تاریق عەبدولئەمیر یانەی شوڕتە،حەسەن حمود سەڵاحەدین،ناسڕ حەرابە سەڵاحەدین،رەسەن حمود یانەی جەوییە،نەعیم حەمید یانەی زەوڕا،ڕەزاق حاتم یانەی شوڕتە،سەباح حاتم یانەی شوڕتە).

    ماوەتەوە بڵێین ئەندازیار كەماڵ عەبدوڵڵا وەرزش دۆستی كوردستان،ئەم ئێوارە سارد و ئەفسوناویە هەموومانی بۆ ساڵی حەفتا وهەشتاكان بردەوە،كەمالی موهەندیس هەموو خەرجی ئەم كەرنەڤاڵەی لەئەستۆی خۆی گرتبوو،دواتر میدال بەسەر هەموو یاریزانەكان دابەشكرا ودوو جامی دێرین وجوانیش پێشكەشی هەردوو دێرینەكانی هەولێر وعێراق كرا و هەمووشیان بەدڵخۆشی یاریگایان بەجێهێشت و دێرینەكان هەموویان بەیەكەوە بەر لەماڵئاویی ساڵی 2023 هەموویان دڵخۆش كردن بە وێنەی یادگاری و بەسەرهاتە خۆشەكان.

    هاوڕێیانی نەریمان محەمەد بەچوار گۆڵ لە دێرینەكانی عێراقییان بردەوە

    زاگرۆس نانەكەلی

    فۆتۆ : دڵشاد 

    دوێنی ئێوارەی سێ شەممە رێكەوتی 26-12-2023 كاتژمێر (4) ،لەیاریگای دووەمی فرانسۆ هەریری،لەیارییەكی دۆستانەی دێرینانەنەی یاریزانانی تۆپی پێی عێراق بەناونیشانی (هاوڕێیانی نەریمان محەمەد = الاصدقا نریمان محمد)،بە سەرپەرشتی داوەرانی هەولێر (كانەبی عەزیز،شێروان فاروق،ئارام ئەنوەر) بەرێوەچوو و دێرینەكانی هەولێر توانیان بەئەنجامی (4-0) لەدێرینەكانی عێراقی ببەنەوە.

    یارییەكە بەهۆی تەمەنی زۆری یاریزانەكان گۆڕانكاری كراوە بوو،هەر تایم (20) خولەك بوو،گۆڵەكانی دێرینەكانی هەولێر لەتایمی یەكەم نزار سڵێوە بەلێدانی سەر گۆڵی یەكەم،گوڵی دووەم عیماد ئیسماعیل،لەتایمی دووەم كاوە عومەر گۆڵی سێیەم و هەڵۆ ئەحمەد دزەیی گۆڵی چوارەمی تۆماركرد. یارییەكە چەند دەزگایەكی راگەیاندن وئەو میدیاكارە وەرزشیانەی گرنگی بە وەرزشی ناوخۆ دەدەن و لەگەڵ هاندەرانی دێرینی شار ئامادەبوون،كەشێكی سارد و دێرینەكان بە جولەجوان و نەرمەكانیان گەرمیان كردبووەوە،هەرچەند یاریزانی دێرینی هەولێر وكوردستان هەڵۆ ئەحمەد دزەیی لەناو یاریگا تووشی سەرسوڕان بوو كەوتە سەر زەوی،بەڵام هەموو دێرینەكانی هەولێر وعێراق یارییەكەیان لەگەڵ داوەر  كانەبی عەزیز وەستاند و چوون بۆ لای هەڵۆ دزەیی و دڵنیابوون لە تەندروستی وئینجا یارییەكە دەستی پێكردەوە،بەڵام هەڵۆ ئەحمەد ئالنگاری تەمەنی كرد و توانی گۆڵی چوارەم تۆمار بكات و بڵێ تەمەن تەنها ژمارەیە.