بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردوە: كە هیچ پێشێلكارییەك لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكەدا نەكراوە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی لیوا یەحیا رەسوڵ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی وڵات و هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان بۆ درێژكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری، ئەوە جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێك دۆسیە و بابەت كە لە خشتەی كاردا هەبوو.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی ئاوارە سورییەكانی ناو كەمپەكان كرا، لە ڕێگەی ئەوەی كە لەلایەن وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانەوە پێشنیار كرابوو، بەو پێیەی ڕێككەوتن كرا لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لە وەزارەتەكانی كۆچ و كۆچبەران و وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بە مەبەستی ئامادەكردنی سەرژمێری تایبەتی ئەو ئاوارانە.
رونیشیكردەوە: لە تەوەرێكی دیكەدا سەرۆكی ئەركانی سوپا دیدگایەكی بۆ ساڵی داهاتوو خستەڕوو بۆ تەواوكردنی ڕادەستكردنی دۆسیەی ئەمنی لە وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ، كە سەركەوتنی بەدەستهێنا لە وەرگرتنی ئەم دۆسیەیە لە پارێزگاكانی (بابل، دیوانیە، نەجەفی ئەشرەف، واست و موسەننا) و ئەو سەقامگیرییە ئەمنییەی كە لەم قۆناغەدا بینرا لە پارێزگاكان بە رێژەیەكی زۆر گەورە.
جەختیشیكردەوە: ئەنجومەن تاوتوێی داواكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی كۆماری لوبنانی كرد بۆ پاڵپشتی لە بەدواداچوونی تیرۆریستان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و چڕكردنەوەی هەماهەنگی لەسەر پرسە هاوبەشە ئەمنییەكان، هەروەها كۆبوونەوەكە كورتەیەكی وردی لەلایەن سەرۆكی ئەركانی سوپاوە لە خۆگرتبوو، دوای ئەوەی فەرمانی دیوانی دەرچوو كە سەركردایەتی ئەو نمایشە سەربازییە بكات كە لە شەشی مانگی یەكی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، بە بۆنەی 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپای بوێری عێراق، و دوایین ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ ئەم نمایشە، هەروەها باس لەو ڕووداوە ناخۆشە كرا كە ماسیگرەكانی سعودیە و كوەیت تووشی بوون و لێكۆڵینەوەیەكی قووڵیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەی بارودۆخی ئەو ڕووداوە.
راشیگەیاند: لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، سەرۆك وەزیران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەموو دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان دەربڕی كە كاریان كرد بۆ پاراستن و سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ساڵی 2023 و دروستكردنی كەشێكی سەلامەت و گونجاو بۆ هەموو بەشداربووانی ئەم پرۆسە دیموكراسییە لە وڵاتەكەدا، ئەو ستایشی پلانی ئەمنی هەڵبژاردنەكەی كرد، كە پەیامێكی بۆ هەموو جیهان نارد سەبارەت بە ئامادەیی دەزگا ئەمنییەكانی عێراق و هەوڵە هاوبەشەكانی لەم پرۆسەی هەڵبژاردنەدا كە هیچ پێشێلكارییەكی تێدا نەكراوە.