بەغداد - INA
دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆنترۆڵكردنی زیاتر لە 4 هەزار حاڵەتی خۆدزینەوە لە گومرگی و ساختەكردنی دراو لە ماوەی ئەمساڵدا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی عەقید ئەحمەد محەمەد شەرجی، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: دەزگاكە بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ نەهێشتنی باندەكانی تاوانی ڕێكخراو لە ڕێگەی لقەكانی لە بەرێوەبەرایەتی تاوانە ڕێكخراوەكان و كراوەیی بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەڵمەتێك بۆ نەهێشتنی خۆدزینەوە لە گومرگی دەستیپێكرد، كە لە ئەنجامدا زیاتر لە 4 هەزار حاڵەت لە ماوەی ساڵی 2023دا نەهێشت.
بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن دووپاتیكردەوە: لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 153 حاڵەتی ساختەكردنی دراو دەستنیشانكراون و تۆمەتبارانیش دەستگیركراون و ڕەوانەی لایەنی تایەبتمەند كراون بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانیان وەربگرن.
دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی داوای لە هاوڵاتیان دەكات لە باندەكانی تاوانە ڕێكخراوەكان ئاگادارییان بكەنەوە بە پەیوەندیكردن بە هێڵی گەرمی بێبەرامبەری 144ی دەزگاكە.