بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەستپاكی ڕایگەیاند: عێراق و فەڵەستین یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژۆكردووە كە پەیوەندی بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیەوە هەیە.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی حەیدەر حەنون، لە وتارێكدا لە پەراوێزی مەراسیمی كۆتاییهاتنی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عێراق پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین دەكات و لەگەڵیان دەوەستێت بەرامبەر بەو پێشێلكاریانەی كە لەلایەن قەوارەی زایۆنیەوە بەرامبەریان ئەنجامدراوە، هاوكات لەگەڵ خواست و هیوای ئەم گەلەدا وەستاوە بۆ كۆتاییهێنان بە داگیركاری و دامەزراندنی دەوڵەتەكەیان لەسەر هەموو خاكە دەستبەسەرداگیراوەكان، لەگەڵ قودسی پیرۆز وەك پایتەختەكەی، و وتیشی: پرسی فەڵەستین مەركەزییە و ڕەگ و ڕیشەی لە ویژدانی میللەتدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجامی ئەم یاداشتنامەیە بنەماو و دەروازەیەكە بۆ دابینكردنی ئامرازە جۆراوجۆرەكانی پشتیوانی لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانەوە بۆ دەستەی دەستپاكی لە فەڵەستین و بە تەواوی لەلایەن دەستەی دەستپاكیەوە پارەدار دەكرێت.
رونیشیكردەوە: ئەكادیمیای عێراق بۆ بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی باوەش بۆ برایان لە دەستەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی فەلەستین دەكاتەوە، كە تێیدا تواناكانی كارمەندانی هەردوولا لە ڕێگەی كردنەوەی خولی ڕاهێنانی هاوبەشەوە پەرەی پێدەدرێت، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان، هاوكاری تەكنیكی و حوكمڕانی، چەسپاندن و بڵاوكردنەوەی بەهاكان و كولتوری و ئاڵوگۆڕی باشترین پراكتیزەكان كە كاریگەرن لەبواری یاسادانان و پرۆسەیی.
لای خۆیەوە سەرۆكی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی فەلەستین، ڕائید مەحمود ڕەزوان، ئاماژەی بە ئەزموونی دەستەی دەستپاكی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی پارەی گشتی كرد و خواسی خۆی دەربڕی بۆ سود وەرگرتن لەم ئەزموونە و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەگەڵ لایەنی عێراقی.
ناوبراو سوپاسی خۆی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی دەستەی دەستپاكی، بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی بۆ دەستەی نەزاهە دەربڕی، هەروەها بۆ بەشداریكردنیان لە خێراكردنی كۆتاییهاتنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن، هاوكات ستایشی قوربانیدانی سوپای عەرەبی عێراقی و دەستكەوتەكانی كرد بۆ ئازادكردنی فەلەستین لە سەردەمی (نەكبە) لە ساڵی 1948 و تا ئەمڕۆش.