فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان رێنمایی داوە بەنۆژەنكردنەوەی یانەی فەرماندەكان بۆ ئەفسەران

ناوخۆ
  • 27-12-2023, 17:06
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ڕێنمایی داوە بە نۆژەنكردنەوەی یانەی فەرماندەكان بۆ ئەفسەران.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە ڕێنمایی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی و بە سەرپەرشتی وەزیری بەرگری، سابت محەمەد سەعید عەباسی، یانەی فەرماندەكان بۆ ئەفسەران لە كسرە لەلایەن ئەو كۆمپانیایەی یانەكەی دروستكردووە، نۆژەن دەكرێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران بەردی بناغەی دەستپێكردنی نۆژەنكردنەوە دادەنێت كە هاوكاتە لەگەڵ یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق.