سەرۆك وەزیران:دروستكردنی 10 شاری نیشتەجێبوونی نوێ لە چەند پارێزگایەك ڕادەگەیەنرێت

سیاسی
  • 27-12-2023, 15:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستی كردەوە كە بەم نزیكانە دروستكردنی 10 شاری نیشتەجێبوونی نوێ لە چەند پارێزگایەك ڕادەگەیەنرێن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە،تێیدا ڕایگەیاندووە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەستپێكردنی كارەكانی پڕۆژەی نوێی شاری نیشتەجێبوونی جەواهیری لە قەزای ئەبوغرێب، لە ڕۆژئاوا بەغدا پایتەخت ڕاگەیاند  كە یەكێكە لە پێنج پڕۆژەی نوێی شاری نیشتەجێبوون، كە وەك بەشێك لە ستراتیژی حكومەت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون و ڕزگاربوون لە قەرەباڵغی لە ناوەندە گەورەكانی شارەكاندا ڕاگەیەندرا".
    بە پێی راگەیندراوەكە جەختیشی كردەوە لە میانی مەراسیمێكدا كە بەو بۆنەیەوە بەڕێوەچوو، كە ژمارەیەك وەزیر و ئەندامانی تیمی جێبەجێكردنی شارە نوێیەكان و ئەندامانی بنەماڵەی شاعیری گەورەی كۆچكردوو محەممەد مەهدی جەواهیری، هەروەها نوێنەرانی كۆمپانیایی چینی و عێراقییەكان ئامادەبوون كۆمپانیاكانی بەشداربوو لە جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا، كە حكومەت هەر لە سەرەتای ئەركەكانییەوە، كەموكوڕییەكەی لە قەیرانی نیشتەجێبووندا دەستنیشانكرد، پلانی بیركردنەوەم ئامادەكرد بۆ چارەسەركردنیان، كە بریتی بوو لە دروستكردنی شاری نیشتەجێبوونی یەكگرتوو، نەك كۆمەڵگا، و هەڵبژاردنی شوێنەكان بۆیان لەسەر دەوروبەری بەغدا و پارێزگاكان، دوور لە ناوچە قەرەباڵغەكان".


    ئاماژەی بەوەشكرد، "حكومەت 5 شاری نیشتەجێبوونی وەك قۆناغی یەكەم ڕاگەیاند، كە لەبەغدای پایتەخت و، بابل، كەربەلا، نەینەوا، و ئەنبار دروستدەكرێن، دواتریش 10 شاری نیشتەجێبوونی نوێ لە پارێزگاكانی دیكە ڕادەگەیەنرێت"، جەختیشی لەوە كردەوە "ئامانج ئەوەیە كە بگاتە ٢٥٠-٣٠٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و چینی هەژار و ناوەند دەكاتە ئامانج، و پابەندبوونێك دەبێت بە نرخی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ ئەوەی بەردەوام بمێنێتەوە".
    ئاماژە  بۆ ئەوەش كرد، "پڕۆژەی نوێی جەواهیری، بۆ یەكەمجار، لەسەدا 25ی ئەو زەوییە خزمەتگوزارییانەی لەخۆدەگرێت كە حكومەت بەپێی ئەو میكانیزمانەی كە پەسەند دەكرێن بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی دەكات".
    كۆی ڕووبەری پڕۆژەی شاری جەواهیری نوێ ٧١٢١ دۆنمە، و ٣٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی جۆراوجۆر و ١٠ هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوونی خزمەتگوزاری و زانكۆ و ناوەندی بازرگانی و نزیكەی ٧٠ قوتابخانە لەخۆدەگرێت، هەروەها هەموو ناوەندی خزمەتگوزارییەكانی دیكەی دەبێت و ناوەندەكانی چالاكیی شارەكان، لە چوارچێوەی دیزاینكردنی شارێكی زیرەك كە ستانداردە ژینگەییەكان لەبەرچاو بگرێت مۆدێرنیتە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە بەكارهێنانی سیستەمی ئەلیكترۆنی.