بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڕەزاق موحەێبس سەعداوی، فەرمانی دەستپێكردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی گشتی لە پارێزگای دیالە دەدات.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: "وەزیری گواستنەوە ، ڕەزاق موحەێبس سەعداوی ، گەیشتە پارێزگای دیالە بۆ بەسەركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی و پڕۆژەكانی وەزارەت لە پارێزگای دیالە".
بەپێی راگەیندراوەكە ئاماژەی كراوە كە، "سەعداوی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ لەگەڵ كارمەندانی پێكهاتەكانی وەزارەت لە دیالە كۆبووەوە، جگە لە پشكنینی واقیعی كاركردن لە گەراجی یەكگرتووی دیالە و وەڵامدانەوەی بەپەلەی ئاراستەی داواكاری و سكاڵاكان كرد".
وەزیری گواستنەوە فەرمانی كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی سەرنشین و شاندەكانی كرد بۆ دەستپێكردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی گشتی لە پارێزگای دیالە.