سەرۆكی كۆمار جەخت لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ سربیا دەكاتەوە

سیاسی
  • 27-12-2023, 14:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدول لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سربیا كردەوە.
    سەرۆكایەتی كۆمار، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە ئورۆش بالۆڤ،  باڵیۆزی كۆماری سربیا لە عێراق كرد".
    لە میانەی دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار جەختی لە " پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەك كردەوە كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی گەلی عێراق و سربیا بكات، ستایشی ڕۆڵی باڵیۆز بالۆڤ لە ماوەی كاركردنیدا كرد".
    لای خۆیەوە باڵیۆزی سربیا ئاماژەی بە "گرنگی دانی وڵاتەكەی بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق لە ئاستە جیاجیاكاندا  كرد و ستایشی پەرۆشی سەرۆك كۆماری كرد بۆ پشتیوانی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات".