بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای تاوانەكانی ئەنبار سزای لەسێدارەدانی لە بۆ بكوژی شەهید، ئەبوبەكر سەمەڕائی دەركرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "ئەو تاوانبارە تیرۆریستییە كە سەر بە باندە تیرۆریستییەكانی داعش بوو لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٧ شەهید ئەبوبەكر سەمەڕائییان كوشتووە دوای ڕفاندنی لە ناوچەی نوخەیب".
ئاماژەی بەوەشكرد، "حوكمی دژی لەسێدارەدانی لە بۆ بكوژی شەهید، ئەبوبەكر سەمەڕائی لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی چوار/1 دێت لەڕووی مادەی دوو/3 و 5 و 7ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005".