بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی فەڵەستین ڕائد ڕزوان و شاندەكەی یاوەری كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەیشتووە تێیدا هاتووە " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی كرد لە سەرۆكی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی فەڵەستین ڕائد ڕزوان و شاندەكەی یاوەری"هەروەها ئاماژە بەوەیش كراوە كە لە دیدارەكەدا" تاوتوێی ئاسۆی هەماهەنگی كرا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا"
سەرۆك وەزیران " جەختی لەسەر پشتیوانیكردنی لێهاتووییە ئیداری و داراییەكانی دەزگاكانی دەسەڵاتی فەڵەستین، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئاستە جیاوازەكانی دیكەدا كردەوە".
لە میانی دیدارەكەدا، سەرۆك وەزیران "هەڵوێستی بنچینەیی و جێگیری عێراقی دووپاتكردەوە بەرانبەر بە مافی فەلەستینییەكان و ڕووبەڕووبوونەوە و ئاشكراكردنی هێرشە بەردەوامەكانی چەتە زایۆنییەكان بۆ سەر كەرتی غەزە و جەختیشی كردەوە كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زلهێزەكان هەنگاوی كاریگەر بنێن بۆ ڕزگاركردنی بارودۆخی مرۆیی لە ناوچە داگیركراوەكان و ئەو دەستدرێژییە دڕندانەیە ڕابگرن".
لای خۆیەوە،"ڕائد ڕزوان ستایشی هەڵوێستەكانی عێراقی كرد لە پشتیوانیكردنی فەلەستین و جەختی كردەوە لە هەنگاونان بەرەو واژۆكردنی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ دەستەی دەست پاكی عێراق بە مەبەستی ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموونەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی بازنە ئیداری و داراییەكانی دەسەڵاتی فەڵەستین لەم بوارەدا".