بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە لیوا كەریم تەمیمی فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆر میكانیزمی وەرگرتنی ئەلیكترۆنی بۆ داواكاران وەك جەنگاوەر لە ریزی هێزەكانمان ڕوونكردەوە، هاوكات دووپاتیكردەوە كە ٨ ملیۆن كەس لە ماوەی كاتژمێرەكانی یەكەمدا داواكارییان پێشكەشكردووە و ئاماژەی بەوەشكردووە باسكردن لە پێدانی پارە لە بەرامبەر كاری خۆبەخشیدا درۆیە.
تەمیمی لە لێدوانێیكدا بۆ بەرنامەی (الوگن والناس) كە لە كەناڵی عێراقیە ئەخبارییە پەخش دەكرێت و ئاژانسی هەواڵی عێراقی دوای ئەوه بڵاویكردەوە تێیدا رایگەیاند :دەرفەتی داواكردنی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندن لە دەزگاكەمان وەك جەنگاوەر كراوەیە بۆ هەموو عێراقییەكان ، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە پلاتفۆرمی ئەپلیكەیشنی كراوەیە، بۆ خۆم چاودێری پرۆسەكە دەكەم.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەرفەت بۆ هەموو پێشكەشكاران یەكسانە و دەرفەتی تاكەكەسی نییە، ئاماژەی بەوەشكرد داواكاریكردن لەسەر بنەمای ئەو مەرج دانراوە.
وتیشی :هەموو كەسێك پشكنینی جەستەیی بۆ دەكرێت و سەركەوتن لە تاقیكردنەوەكان دەرفەتی قبوڵكردن دەڕەخسێنێت ، ئاماژەی بەوەشكردووە باسكردن لەسەر پێدانی پارە لە بەرامبەر داواكاری بۆ دەزگاكەمان دوورە لە ڕاستی و جێگای قبوڵكردن نییە.
فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆر لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی لە یەكەم ساتی دەستپێكردن و دانانی لینكی خۆبەخشی، نزیكەی ٨ ملیۆن كەس داواكارییان پێشكەش كردووە ، ئاماژەی بەوەشكرد، میكانیزمی ڕیزكردنی ناوەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنی ئەنجام دەدرێت، هەروەها هەركەسێك مەرجەكانی جێبەجێ بكات دەرفەتی بۆ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەوەی ناوەكان ڕیزكران، پێویستە داواكاران هەموو مەرجەكان بەدیبهێنن و پشكنینی پزیشكی و جەستەیییان بۆ دەكرێت، ئەوانەی سەركەوتوویش دەرفەتیان دەبێت، ڕوونیشیكردەوە ناتوانرێت یەكێكیان بەسەر ئەوی دیكەدا پەسەند بكرێت.
جەختیشی لەوە كردەوە كە سەلامەتی ئەمنی و دۆخی ئەمنی ڕۆڵیان هەیە لەم كارەدا، ئاماژەی بەوەشكرد دەرفەتەكە لەبەردەستی هەموواندایە.