وه‌زاره‌تی بازرگانی وادەی ئامادەکردنی دەیەمین ژەمی سەبەتەی خۆراک بۆ ئه‌مساڵی دیاری دەکات

ناوخۆ
  • 26-12-2023, 21:01
  • +A -A

    به‌غدا-INA - نەسار ئەلحەج
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی وادەی ئامادەکردنی دەیەمین ژەمی سەبەتەی خۆراک بۆ ئه‌مساڵی، 2023 دیاریکرد، هاوکات سەرکەوتنی خۆی دووپاتکردەوە لە تەواوکردنی تەواوی پلانی ئامادەکردنی خۆراك لەماوەی ئەمساڵدا.
    وتەبێژی وەزارەت موسه‌نا ئەلفەریجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند" وەزارەتی بازرگانی لەڕێگەی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراکەوە، دە ژەمە بۆ کەلوپەلی خۆراک و سەبەتەی خۆراک لەماوەی ساڵی 2023 تەواو کرد، بەپێی ئەو کاتانەی پەسەند کراون. 
    ئەلفه‌ریجی وتی: ژەمی دەیەم بۆ بریکار و هەڵگرەکان ئاماده‌كراوه‌و ئاگادار کرانەوە کە بچن و لە ٢٠ی ئەم مانگەدا پرۆسەی وه‌رگرتنه‌وه‌ ده‌ستپێ بكه‌ن.
    هێمای بۆ ئەوەش کرد" لە ڕۆژانی داهاتوودا دەیەمین ژەمی سەبەتەی خۆراک بۆ سەرجەم پارێزگا و ناوچەکانی بەغدا ئامادە دەکرێن.
    دووپاتیشی کردەوە" كه‌وەزارەتی بازرگانی تەواوی ئەو ئەرکەی بە ئەنجام گەیاندووە، بەو پێیەی بەڵێنی دابوو کە لە ماوەی ئەمساڵدا دە سەبەتەی خۆراک هەبێت، و لە ڕاستیدا بەپێی خشتە پەسەندکراوەکان ئەرکی خۆی تەواوکردووە.