به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی، پێشهاتە سیاسییەکان و گرنگی خێراکردنی پێکهێنانی حكومه‌ته خۆجیه‌كان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق سەردانی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نووری مالیکی كرد.
لە میانی کۆبوونەوەیه‌کەدا، پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە وڵات‌دا گفتوگۆیان لەسەر کرد، و بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەروەری نیشتمانی بە بەئامانجگرتنی شوێنه فەرمییەکانی حکومەت، کە پێشێلکارییەکی جددی و ئاشکرای سەروەری و خوێنی عێراقه، و سته‌مێكی ئاشكرایه بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
هه‌روه‌ها راگه‌یاند"هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی جێهێشتنی وڵات له‌لایه‌ن هێزە ئەمریکییەکان کردووە، بەو پێیەی ئامادەبوونیان لە توانای ڕاوێژکاری تێپەڕیوە و بووەتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە.
ئاماژه به‌وه‌شی دا كه هه‌ردوولا گرنگی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی، و وەبەرهێنان لە سەقامگیری سیاسی و ئابووری لە وڵات‌دا، تاوتوێی کرد، به‌مه‌به‌ستی خێراکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتایی وپێویستیه‌كان به هاووڵاتیان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد