ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی شه‌هید ده‌رع عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لعامری به‌خاك ده‌سپێرێت

ئەمنی
  • 26-12-2023, 18:44
  • +A -A

     به‌غداـ INA

    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی شه‌هیدی لیوای 47" ده‌رع عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لعامری كه‌له‌ئه‌نجامی هێرشی ئه‌مریكی بۆ سه‌ر باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی له‌پارێزگای بابل شه‌هید بوو به‌خاك سپارد. 

    حه‌شدی شه‌عبی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه،‌ راگه‌یاندووه‌" له‌رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی له‌باره‌گای به‌رێوبه‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی له‌شه‌قامی فه‌له‌ستین كه‌س وكاری شه‌هید و هه‌ڤاڵانی و فه‌رمانده‌ ئه‌منیه‌كانی حه‌شد و سه‌رۆك وناودارانی هۆزه‌كان ئاماده‌بوون و به‌رده‌وام بن پێكردنی سه‌روه‌ری عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئیدانه‌كرد. 

     هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراق ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژه‌ی كرد كه‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 26ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ سه‌ر شوێنه‌ سه‌ربازیه‌ عێراقییه‌كان ئه‌نجامی دا‌، و ئاماژه‌ به‌وه‌شی كرد كه‌كارمه‌ندێك شه‌هید بووه‌ و 18 دیكه‌ی كه‌هه‌ندێكیان مه‌ده‌نین برینداربوونه‌ و ئه‌م كاره‌ش به‌كارێكی دوژمنكاری وه‌سفی كرد.