بەغدا - INA
یانەی زەورا ڕایگەیاند، پێش دەستپێكردنی ماوەی گواستنەوەی زستانە بە ڕەزامەندی هەردوولا، دەستبەرداری خزمەتگوزارییەكانی یاریزانە گابۆنییەكەی (ئەبوبەكر ڕۆی) دەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی یانەی زەورا لە راگەیندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، “بەڕێوەبەری یانەكە دوای ڕاوێژ لەگەڵ ستافی تەكنیكی بە سەرۆكایەتی حوسام بەدری میسری، بە ڕەزامەندی هەردوولا گرێبەستی پیشەگەری یانەكەیان ئەبوبەكری ڕۆی هەڵوەشاندەوە”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، یاریزانە پیشەگەرە گابۆنییەكە بەو شێوەیەی كە خوازراوە دەرنەكەوت و گۆڵی لەدەستدا، جگە لەوەی لە كۆتا قۆناغی خولەكەدا كارتی سووری وەرگرت.
ئیدارەی زەورا پێشتر ڕایگەیاندبوو، لە پرۆسەی ڕێكخستنی دەركردنی ژمارەیەك لە یاریزانە ناوخۆییەكانی و بەشێك لە پیشەگەرەكاندایە، ئەمەش دوای دەرچوون لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا و دابەزینی ئەنجامەكانی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق.
جێگای ووتنە كە یانەی زەورا كۆمەڵێك یاریزانی موحتەرف لە ڕیزەكانیدا لەخۆدەگرێت: (ئۆباری، كریستوفر جۆن، شەحی، فارس ئارناووت، ئەلحەسەن حویبیب).