بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش كرد كە داوای هەنگاوی بەپەلەی بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ كەرتی غەززە كرد.
وەزارەتی دەرەوە لە راگەیندراوێكدا، كەبەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێدا هاتووە: وەزارەتی دەرەوە پێشوازی بۆ بانگەوازی بڕیارنامەی ژمارە 2720ی ئەنجومەنی ئاسایش دەردەبڕێت كهداوا له كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دهكات هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ ئەوەی دەستبەجێ ڕێگە بە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ كەرتی غەززە بە شێوەیەكی فراوانتر و سەلامەت و بێ بەربەست بدرێت، بۆ ئەوەی هەلومەرجی پێویست بۆ ئاگربەست دروست بكات.
لە درێژەی راگەیندراوێكدا هاتووە“ عێراق داواكاری خۆی بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نوێ دەكاتەوە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ ڕاگرتنی تاوانەكانی هێزی داگیركەری ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین و كۆتایی هێنان بە داگیركاری نایاسایی ئەوان بۆ سەر خاكی فەلەستین و ڕێزگرتن لە مافەكانی گەلی فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیان كهقودسی پیرۆز پایتەختەكەی بێت.