به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران رێنمایی ئاسانكردنی گەشتە داشکاندراوەکانی بۆ ئەو عێراقیانەی كرد کە ئارەزووی ئاماده‌بوونیان هه‌یه لەجامی ئاسیادا.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیراندا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، وەزارەتی گواستنەوەی ئاڕاستەیکردووه بۆ ئەنجامدانی گەشتی داشکاندن بۆ ئەو عێراقیانەی كه‌ئارەزووی ئاماده‌بوونیان هه‌یه له‌جامی ئاسیادا کەبڕیاره له‌مانگی داهاتوو لە قەتەر به‌رێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها بۆ ئەوانەی کارتی فەرمییان هەیە کە لەلایەن ڕێکخەرانی پاڵەوانێتیەکەوە پەسەندکراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد" سەرۆک وەزیران وەزارەتی دەرەوەی ئاراسته کرد بۆ ئه‌وه‌ی پەیوەندی لەگەڵ لایەنی قەتەری بكات بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزەی ئه‌م وڵاته.