مه‌نده‌لاوی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی

سیاسی
  • 26-12-2023, 16:19
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌وه‌كاڵه‌ت ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌چه‌ند پارێزگایه‌ك كرد. 

     مه‌نده‌ولاوی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌دژی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ، باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌چه‌ند پارێزگایه‌ك ئه‌نجامیداوه‌  و به‌به‌زاندنێكی مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و ئاسایشی وڵات ده‌زانین. 

     هه‌روه‌ها وتی" دووباره‌ بن پێ كردنی سه‌روه‌ری عێراق و یاریكردن به‌ئاسایش و سه‌قامگیریه‌كه‌ی‌ له‌ژێر هه‌ر دروشمێكی بێت ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، و ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان ئه‌نجامی داوه‌ به‌كارێكی دوژمنكاری له‌دژی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌زانین كه‌له‌ئه‌نجامدا كارمه‌ندێك شه‌هید بووه‌ و 18ی دیكه‌ش بریندرابووه‌ كه‌له‌نێویاندا هاوڵاتی مه‌ده‌نی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ له‌ژێر ناوی " وه‌ڵامدانه‌وه‌" بێت كارێكی دژمنكارانه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات. 

     هه‌روه‌ها ته‌كه‌زیكرد كه‌ پێویسته‌ دوور بكه‌نه‌وه‌ له‌كرداری له‌م جۆره‌ كه‌هه‌ره‌شه‌ له‌سه‌قامگیری له‌سه‌رانسه‌ری وڵات بكات، و ته‌نها حكومه‌ت مافی ‌سه‌پاندنی یاسا و سزادانی سه‌رپێچیكارانی هه‌یه‌ و نابێت هیچ لایه‌نێك رۆڵه‌كه‌ی پاش گوێ بخات و هه‌یبه‌ته‌كه‌شی ببه‌زێنێت.