بەغدا - INA
سبەی چوارشەممە سێ یاری دواخراوی خولی ئەستێرەكانی تۆپی پێ عێراقی بۆ ئەم وەرزی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) ئەنجام دەدرێت.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند" كاتژمێر پێنجی ئێوارە یاریگای زەورا میوانداری یەكەم یاری دەكات، كە یانەی خاوەن یاریگای زەورا لەگەڵ یانەی نەفتی وەسەت كۆدەكاتەوە ،ئەم یارییە لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی پێنجەم بوو دوای بەشداری كردنی یانەی زەرا لە جامی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا یارییەكە دواخرا .
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە یاری دووەم یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی لەگەڵ یانەی قاسم ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە لە یارییەكی دواخراودا لە گەڕی شەشەم كە وابڕیارە كاتژمێر پێنجی ئێوارە ئەنجام دەدرێـت".
ڕوونیشیكردەوە، "یاریی سێیەم، كە لەكاتژمێر حەوتی ئێوارەدا لە یاریگای نێودەوڵەتی شەعب بەرێوەدەچێت لە نێوان یانەی قوە جەویە و یانەی كارەبا ئەمەی یارییەش لەچوارچێوەی یارییەكانی گەڕی پینجەم دواخرا.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات