به‌غداـ INA
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌وڵ ورۆڵی رۆژنامه‌ڤانان له‌پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌رز نرخاند، وجه‌ختیشی له‌پێویستی سه‌رپه‌رشتیكردنی خێزان و كه‌س و كاری رۆژنامه‌نووسه شه‌هیده‌كان كرده‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاندووه" محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌موئه‌یه‌د لامی نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق، سه‌رۆكی یه‌كێتی رۆژنامه‌مووسانی عه‌ره‌ب كرد.
له‌دیدارێكدا سودانی ته‌كه‌زی له‌به‌رز نرخاندنی حكومه‌ت بۆ هه‌وڵ ورۆڵی رۆژنامه‌نووسان و پێشكێش كردنی هه‌موو سه‌رپه‌رشتی و بایه‌خدانێك و پاراستنی مافه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به‌زانیاریه‌كان كرده‌وه كه‌به‌مافێكی رۆژنامه‌گه‌ری هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌روه‌ها وتی" پێویسته سه‌رپه‌رشتی خێزان و كه‌س وكاری رۆژنامه‌نووسه شه‌هیده‌كان بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌وڵ ورۆڵی رۆژنامه‌نووسان له‌نێو پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌رز نرخاند، و‌هه‌وڵ و رۆماڵكردن و به‌شداریكردنیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی زانی.
هه‌روه‌ها له‌دیداره‌كه‌دا باسیان له‌رووداوه‌كانی غه‌ززه و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان دێت كرا كه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی كیانی سته‌مكاره‌وه و‌به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌ئامانج ده‌گرێن وله‌ئه‌نجامدا به‌ده‌یان رۆژنامه‌ڤان شه‌هید و برینداربووه.