كەشناسی: باران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

ناوخۆ
  • 26-12-2023, 14:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی كەشناسی، ڕەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران  بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما لە پێنجشەممەی داهاتوو دەكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی، كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە“ كەش و هەوا بۆ سبەی چوارشەممە، لە ناوچەكانی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن، لە كاتێكدا كەش و هەوا لە ناوچەی باكوور نیمچە هەور دەبێت ودوای ئەوەیش دەبێت هەوری تەواو ودوای ئەوەیش تەمێكی سووك لە بەیانیاندا وردە وردە نامێنێت، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو، لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست هەور و باراناوی دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی باكور كەش و هەوا ناوه‌ند دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و تەمێكی سووك لە بەیانیاندا دروست دەبێت كە وردە وردە نامێنێت، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باشووریش نامێنێ هەور و باراناوی دەبێت و ڕەشەبا ڕوودەدات ،سەبارەت بە پلەكانی گەرما لە ئەمڕۆوە چەند پلەیەك دادەبەزن لە چاو ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور، لەكاتێكدا لە بەشی باكووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "كەش و هەوای ڕۆژی هەینی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باشوور كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی چڕی مامناوەند كە لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرماش هەور دەبێت هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.