INA: لینیكی فۆڕمی دامەزراندن لە ریزەكانی دژە تیرۆری بڵاودەكاتەوە

ئەمنی
  • 26-12-2023, 12:50
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای دژە تیرۆری دامەزراندن لە رێزەكانی بەڕووی خۆبەخشانە كردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای دژە تیرۆریدا ، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە“ لینكی فۆڕمی دامەزراندن لە ریزەكانی دژە تیرۆر وه‌كو (سه‌رباز) بڵاودەكاتەوە ،ئەوەیش لە ڕێگەی پلاتفۆرم (پۆرتاڵی ئەلیكترۆنی ئور بۆ خزمەتگوزارییەكانی حكومەت).
    ئاماژەی بەوەشكردووە" لینكەكە لە كاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی سێشەممە ٢٦ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣ تا كاتژمێر ١١:٥٩ی پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە ٢٨ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣ كراوە دەبێت".
    هه‌روه‌ها وتی "پێشكەشكردنەكە بەپێی ئەو ڕێنماییانە دەبێت كە پێشتر لە پلاتفۆرمە فەرمییەكانی هێزەكانی دژە تیرۆر بڵاوكرایەوە.  
     ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له‌سه‌ر تۆڕی تیلیگرامی خۆی لینكه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.