بهغداـ INA
دوێنێ دووشەممە، دهستهی دەستپاکی جەختی لە بەدواداچوون بۆ ئیلتزاماتی دارایی سەرۆکی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان و پارته سیاسییەکان کردەوە، هاوکات هۆشداریدا لە سەپاندنی سزای ڕێگریکردن بەسەر ئەو کەسانەی ڕەتیدەکەنەوە سەروەت و سامانی دارایی خۆیان ئاشکرا بکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی بەشی خۆپاراستن لە دەستە، محەمەد عەلی موفتین، لە وتارەکەیدا لە وۆرکشۆپەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە هاوکاری لەگەڵ بەشی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بهدواداچوونی بۆ كرد وتی" پێویسته هاوبەشی نێوان دەستپاكی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ههبێت، بە ئاماژەدا بە رۆڵی ئەم ڕێکخراوانە لە بەهێزکردنی کاری دەزگا چاودێریهكان لە ڕێگەی بەشداریکردنیان لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری وشیاری دهستپاكی سهبارهت به مەترسی پهتایی گەندەڵی.
موفتین ئاماژەی بەهەندێک بڕگەی پەیوەست بە ڕێکخراو و سەندیکا و فیدراسیۆن و لایەنە سیاسییەکان کرد لە هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای دهستهی دەستپاکی و قازانجی نایاسایی ژمارە (30ی ساڵی 2011)، وتیشکی خستە سەر بەشی چوارەمی یاسای ئاشکراکردنی دارایی و قازانجی نایاسایی، وهۆشداریدا لەو هەڵمەتەی کە دەسته دهستی پێکردووه بۆ ئاشكراكردنی هەڵاوسانی پارە و قازانجی نایاسایی، و گەڕاندنەوەی دەیان ملیار دۆلار بۆ گەنجینەی دەوڵەت.