به‌غداـ INA
دوێنێ، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌هاوڵاتییه‌كی پارێزگای بابل كرد، كه‌له‌چه‌ندین ناوچه‌ی شاری حله كاری خۆبه‌خشی ئه‌نجامی داوه و داوای خه‌ڵاتكردنی كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاندووه" سه‌رۆك وه‌زیران هه‌وڵه‌كانی حه‌كیم ئه‌لعه‌میدی له‌بواری كاره خۆبه‌خشه‌كانی به‌رز نرخاند كه‌بووه نموونه‌یه‌ك و داوای كرد خه‌ڵات بكرێت و پشتگیری ئه‌و و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری خۆبه‌خشی ده‌كه‌ن له‌پێناو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌گرنگی ئه‌م جۆره ده‌ستپپێشخه‌ریانه‌ی كردووه كه ده‌ربڕین له‌لایه‌نی پرشه‌نگدار و ئه‌رێنی كه‌سایه‌تی نه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌كه‌ن كه‌كاره خۆبه‌خشه‌كانیان خه‌سڵه‌تێكی به‌رزیانه.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد