به‌غداـ INA
محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، راگه‌یاند ئاماده‌نه‌بوونمان ئه‌مساڵ له‌رێوره‌سمی پیرۆز چهنهكانی سه‌رساڵی زایینی و له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح به‌هۆی رووداوی حەمدانییە و هاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەلەستین بووه، هەروەها وتی" بوونی مەسیحییەکان لە عێراق فاکتەری بەهێزی بۆ وڵات.
دوێنی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووه، ڕایگەیاندووە: محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی خێزانێكی پێكهاته‌ی مه‌سیحی نیشتەجێی شاری بەغدای كردووه، وبه‌شداری كردووه له‌یاد وئاهه‌نگی لەدایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراقی خۆشەویست بە گشتی وخوشك وبرا مه‌سیحیه‌كان بە تایبەتی كردووه لەم بۆنە پیرۆزەدا.
هه‌روه‌ها سودانی وتووه" مەسیحییەکان خوێی ئەم خاکەن، ئەوان پێكهاته‌یه‌كی ڕەسەنی وڵات و گەلەکەمان، و بەشداریانكردووه لە بنیاتنانی دەوڵەتدا، وجه‌ختیشی كرده‌وه کە بوونی مەسیحییەکان لە عێراقدا فاکتەری بەهێزییە بۆ وڵات، وشانازی خۆشی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقی ده‌ربڕیووه.
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ته‌كه‌زی كردووه كه حکومەت په‌رۆشه بۆ پەیوەندی و هاوبهندیكردن لەگەڵ هەموو پێكهاته‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی برا مەسیحییەکانمان بۆ ئه‌وه‌ی بەشداری لە ئاهەنگەکانیاندا بكه‌ت لەم بۆنە پیرۆزه، ئاماژه به‌ئاماده‌بونی ساڵی رابردووی كردووه له‌م رێوره‌سمه پیرۆزه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی ڕووداوی حه‌مدانییه و هاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەلەستین لە غەززە ئاماده‌نه‌بووه.