بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، ئیرادەی حكومەتی دووپاتكردەوە بۆ تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان و پشتگیریكردن لە لامەركەزی ئیداری.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە ، “ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جینین پلاسخارت” كرد، ئاماژە بەوە دەكات كە "پلاسخارت، لە میانی كۆبوونەوەكەدا، بەناوی ڕێكخراوەكەوە پیرۆزبایی پێشكەش كرد بە بۆنەی سەركەوتنی حكومەتەكەی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، وەك هەنگاوێك كە سەقامگیری بەرز دەكاتەوە و حوكمڕانی دیموكراسی چەسپێنێت".
سەرۆكوەزیران دووپاتی كردەوە "ئیرادەی حكوومەت بۆ تەواوكردنی هەموو شایستە دەستورییەكان و پاڵپشتیكردنی لامەركەزی ئیداری، كە بەرجەستە بوو لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، لە چوارچێوەی پابەندبوونەكانی لە بەرنامەی حكومەتدا"، ئاماژەی بەوەشكرد "ویستی عێراق بۆ بەردەوامبوون لە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی و پەرەپێدانی هەمووان بەرنامەكانی پەرەپێدانی كە لە وڵاتدا كاردەكەن." .
لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی كەرتی غەززە و درێژەی دەستدرێژی دڕندانەی زایۆنیستەكان بۆ سەر فەلەستینییەكان كرا.
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە "پێویستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زلهێزەكان بەرپرسیارێتی خۆیان لە وەستاندنی ئەم كارەساتە لە ئەستۆ بگرن، و زیاتر كار بكەن بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە زیانلێكەوتووەكان و لێقەوماوان".