كەركوك - INA
ڕاكان سەعید جبوری پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا كە رۆژی یەكشەممە بكات بە پشووی فەرمی بۆ بۆ پێكهاتەی مەسیحی.
جبوری لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “بڕیاردراوە پشووی فەرمی بدرێت بە سەرجەم فەرمانبەرانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییەكانی كە ئەندامی پێكهاتەی مەسیحین، یەكشەممەی داهاتوو24 مانگی كانوونی دووەم.”
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەمە بۆ ئاهەنگگێڕان بۆ جەژنی كریسمس و سەری ساڵ نوێییە".