بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی، بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرا لە سبەینێوە باران و بەفر ببارێت.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە “كەش و هەوا بۆ سبەینێ هەینی، لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتیشی، هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری هەورەبروسكە تێیدا، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو، لەكاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باكوور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە چەند شوێنێك، و بەفربارین لە هەندێك شوێن، و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە چاو ڕۆژی پێشوو. لە ناوچەی باشوور، كەش و هەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە شوێنە جیاوازەكان، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت، هاوكات لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند و بارینی بەفر، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە چاو ڕۆژی پێشوو، و لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی پەرش و بڵاو، و پلەكانی گەرما كەمێك دابەزین."
ڕوونیشیكردەوە، "كەشوهەوای ڕۆژی یەكشەممە لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە بەشەكانی ڕۆژئاوای لەگەڵ ئەگەری باران بارین، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ باران و بەفر، لە ناوچەی باشوور، كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە”.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات